عەبودی پەسەندکردنی سیستمێکی نوێی پەروەردەیی ڕادەگەیەنێت، کە یەکەمین سیستەمە لەسەر ئاستی عێراق

ناوخۆ
  • 12-12-2022, 15:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، پەسەندکردنی سیستمێکی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند" کە یەکەمین سیستەمە لەسەر ئاستی عێراق.
    "عەبودی" لە تویتێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کرد، ڕایگەیاند"بڕیارماندا وە بۆ یەکەمجار لە عێراق،سیستمێکی نوێی پەروەردەیی کە بە (پرۆسەی بۆلۆنیا BOLGNA PROCESS) ناسراوە بگریتە بەر بە هاوکاری لەگەڵ یونسکۆ. 
     ئاماژەی بەوەشکردوە"ئەم سیستەمە وا دەکات زانکۆ تەکنیکییەکانمان بتوانن کارامەیی پێویست بە خوێندکارەکانمان دابین بکەن بەپێی پێداویستیەکانی بازاڕی کار و بەگوێرەی ئەو ستانداردە کوالیتییانەی کە لە ناوچەی یەکێتی ئەوروپا پەسەندکراون بۆ خوێندنی باڵا.