بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاند"ڕێژەیەکی زۆر لەئاوی سەد لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی باران بارانبارینی بەخوڕەوە بەدەست هاتووە و دۆخی ئاودێری باشتر کردووە ، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە کەمی ئاو هێشتا بوونی هەیە، هاوکات ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیای لەسەر ئاو رووندوکاتەوە.
"عەلی رازی سامر " تەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"کەمی ئاو هێشتا کاریگەری لەسەر واقیعی ئاودێری لە عێراق هەیە، هەروەها بۆشایییەکی گەورە لە عەمبارکردن هەیە لە ئەنجامی کەمی داهاتی ئاو، بەتایبەتی لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات.
ئاماژەی بەوەشدا کە "زۆر هۆکار هەن لە پشت کەمی ئاوەوە ، کە ئەوانیش فراوانکردنی بەنداوەکان و دروستکردنی و خەزان و پڕۆژەکانی ئاودێری لە تورکیا، ئەمە جگە لە زۆری ژمارەی دانیشتووان و کاریگەرییەکانی پەیوەست بە سروشتی ئاوی ساڵانە و گۆڕانی کەش وهەوا کە کاریگەری زۆری لەسەر عێراق هەبووە.
ڕوونیشیکردەوە " وڵات لەماوەی ڕابردوودا رووبەرووی باران بارینی بەخوڕبویتەوە، ئەمەش بووە هۆی باشتربوون و گلدانەوەی بەو پێیەی داهاتی بەرهەمهێنراو زیاتر بوە لە 600 ملیۆن مەتر سێجا.
ئەوەشی وت " بڕەکە کەمە بەبەراورد بەو گلدانەوە و عەمبارانەی ئێستای پارێزگاکان ، بەتایبەت بەنداوەکانی موسڵ و دوکان و دەربەندیخان.
هەروەک وتیشی نزیکەی لەسەدا 25 گلدانەوەی ئاو مسۆگەر کراوە ، و زۆرترین بڕیش لە ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتدا ببوە ، کە سوودی زۆری دەبێت بۆ ئەو ناوچانەی کە بە دەست کەم ئاوی زۆرەوە دەناڵێت، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاودێری بۆ ئەو ناوچانە ، و وەرزی کشتوکاڵی زستانە و ئەهوارەکان ، و بۆ باشترکردنی ژینگەی شەت و لعەرەب.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد"وەزارەت پلانێکی بۆ فراوانکردن ئامادەکردووە لەڕێگەی دامەزراندنی بەنداوی(بچووک) بۆ کۆکردنەوەی ئاو بە سوودوەرگرتن لەو بڕە ئاوەی لەڕێگەی دۆڵ و ئەو ناوچانەوە دێت کە بۆ عێراق دێت.
وتیشی "هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنیکی ئاودێری سەردەمیانە بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و سنووردارکردنی کاریگەرییەکانی کەمی ئاو و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و کۆنتڕۆڵکردنی بەهەدەردانی ئاو لە ناوچەکان بەردەوامە، ئەوە جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی خراپ بەکارهێنانی ئاو.
ئاوی خواردنەوە.