سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر خواستی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ جۆرجیا کردەوە

سیاسی
  • 12-12-2022, 14:31
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشيد" سەرۆک کۆماری عێراق خواستی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ جۆرجیا دووپاتکردەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندوە"ئەمڕۆ " لەتیف ڕەشید"سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی سەلام،پێشوازی لە "زازا کاندیلاکی" باڵیۆزی کۆماری جۆرجیا کرد لە عێراق.
     لە میانەی دیدارەکەدا سەرۆکی کۆمار جەختی لە "گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ جۆرجیا لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە سەرۆک کۆمار خواستی عێراقی بۆ کردنەوەی دەرگای فراوانتر بۆ هاریکاری نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دوو گەلی دۆست بکات کردەوە . 
     لای خۆیەوە باڵیۆزی جۆرجیا "ویستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی چوارچێوەی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق، لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ئابووری و زانستی و کولتووری و دەربڕی.