دادگای تاوانەکانی بابل سزای هەتاهەتایی بۆ بازرگانێکی ماددە هۆشبەر بڕاندەوە

ناوخۆ
  • 12-12-2022, 14:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی بابل سزای هەتاهەتایی بۆ بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەرکرد.
     ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"دادگای تاوانەکانی بابل دۆسیەی تۆمەتبارێکی تاوتوێ کرد ،کە بازرگانی بە بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەر کردوە لە جۆری کریستاڵ لە نێوان پارێزگاکاندا . 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە خاڵە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە، و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.
    بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " کە دادگا بەڵگەی پێویستی لەبەر دەست بوە بۆ ئەوەی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا بەسەپێنێت ، ئەویش بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 28/یەکەم ، لە یاسای ماددە هۆشبەرەکانی ژمارە 50ی ساڵی 2017.