ههولێر ـ INA
ئهمڕۆ کەسێک بەچەک هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاسایشی رۆژهەڵاتی دهۆک.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هێرشبەرە بە رەگەز عەرەبە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراوە، هەروەها کارمەندێکی ئاساییش بەهۆی رووداوەکەوە شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
ئەم هێرشە کراوەتە سەر بارەگای ئاسایشی ناوشار لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک کە ناسراوە بە ئاسایشی بەلدە.