ڕێککەوتنی پەرلەمانی هەیە بۆ دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان

سیاسی
  • 12-12-2022, 13:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەقیل فەتلاوی" ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " ئیرادەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی یاسا گرنگە، لەوانەش بودجەی گشتی و هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە داهاتوودا.
    "فەتلاوی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"یاسای بودجە یەکێکە لە گرنگترین ئەو یاسایانەی کە ئەنجومەنی نوێنەران بە نیازە لەم ماوەیەدا دەریبکات.
     ئاماژەی بەوەشکرد"ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە یاساکانی پەیوەست بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک یاسایەکی گرنگ دەربکات.
    راشیگەیاند"ئەنجومەن بەنیازە لە قۆناغی داهاتوودا یاسایەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربکات.
     "فەتلاوی" وتیشی "بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت.
    جەختیشی لەوە کردەوە "کە ئەنجومەنی نوێنەران پێداگرە لەوەی لەم ماوەیەدا یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەربکرێت.