هەولێر ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لەجۆرجیۆس ئەلامانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند: لە دیدارێكدا کەكونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی كوردستان تێدا ئامادەبوو، وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی وڵاتەكەی لە عێراق، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هەموو پشتیوانییەكی خۆی و هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی نیشان دا.
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتی لە بوارەكانی پهروهرده، بازرگانى، ئابوورى، گهشتوگوزاريدا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی یۆنان سەرسامیی خۆی بە پێشكەوتن و ئاراميى هەرێمی كوردستان نیشان دا و دووپاتی كردەوە كە ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە، ڕۆڵێكی بەرچاو و مایەی ڕێزە.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی