راکان جبوری ژمارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی کەرکوک ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 12-12-2022, 12:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"ڕاکان سەعید جبوری" پارێزگاری کەرکوک ، زیادبوونی ژمارەی گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی کەرکوک ڕاگەیاند، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ژمارەی هاووڵاتیان زۆرە بۆ گەشتکردن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکەوە.
     "جبوری"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"لە فڕۆکەخانەی کەرکوک چەندین گەشتی دەرەکی بۆ وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدراون .
    جەختیشیکردەوە، "داواکارییەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کەرکوک هەیە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی پارێزگاکەوە گەشت بکەن.
     ئاماژەی بەوەشکرد"دامەزراندنی فڕۆکەخانەی کەرکوک هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی دروست، کە دەبێتە هۆی کاراکردنی کەرتی ئابووری و گەشتوگوزار، کە ئەمەش یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی حکومەتی فیدراڵی.
    وتیشی "ژمارەی گەشتەکان ڕۆژانە زیادی کردووە، کە سێ گەشتی بۆ مەدینە هەیە ، جگە لە گەشتێک بۆ ئەستەنبوڵ لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی نیشتمانییەوە ، هەروەک گەشتێکی دیکەش بۆ ئەستەنبوڵ لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.
    ڕاشیگەیاند"فڕۆکەخانەی کەرکوک بەردەوام دەبێت لە گەشتەکانی لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی نیشتمانییەوە بۆ ئەنقەرە و بەغدای پایتەخت ، ئەمە جگە لە بوونی گەشتی ئاسایی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی تورکیا لە نێوان ئەستەنبوڵ و کەرکوک، هەروەها لە ڕێگایەوە کۆمپانیایەکی تایبەت بەناوی فلای بەغداد گەشت بۆ عەمرە ئەنجام دەدرێت.