بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانان ئاماری فەرمی لەسەر ژمارەی دانیشتووان و ڕێژەی کرێکاران لە کەرتی حکومی و تایبەت ئاشکرا کرد، هاوکات ئەو پارێزگایانەی دەستنیشانکرد کە زۆرترین ڕێژەی بێکارییان تێدایە.
"عەبد زەهرا هینداوی" وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند "ژمارەی دانیشتوانی عێراق،تا کۆتایی ساڵی 2021، بەپێی خەمڵاندنەکان، 41 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و پێشبینیش دەکات ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بگاتە (٤٢) ملیۆن.
راشیگەیاند" کە پێشبینی دەکەن تا ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 50 ملیۆن کەس.
ئاماژەی بەوەشکرد"ئەو پێشبینیانە لە کاتێکدایە کە سەرژمێری گشتی دانیشتووان تا ئێستا ئەنجامنەدراوە.
ئەوەشی وت " دانیشتوان لەو رێژەیەی کە تەمەنیان لە سەرووی ١٥ ساڵی یە لەسەدا ٦٤ پێکدەهێنن و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە زۆرینەی کۆمەڵگاکە گەنجە.
ڕوونیشیکردەوە"لەم ڕێژەیە لەسەدا 50.3 کەسیان لە ڕەگەزی نێر و 49.7کەسیان لە ڕەگەزی مێن.
هەروەک ئاماژەی بەوەشدا کە "پۆلی گەنجان نێوان تەمەنی ١٥-٢٤ ساڵ لەسەدا ٢١ پێکدەهێنن، لەکاتێکدا ئەوانەی تەمەنیان ٢٥ ساڵ و سەرووترە لەسەدا ٤٣ی کۆی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن.
وتیشی"خەمڵاندنەکان لەڕووی هێزی کارەوە نزیکەی لەسەدا 43.5 ە ، کە زیاتر لە 10 ملیۆن کەس.
هەروەک روونیشیکردەوە کە “بەشداری ژنان لە هێزی کاردا لە سەدا 11 یە ، بە بەراورد بە لەسەدا 68 ی رێژەی پیاوان.
ئاشکراشیکرد"ژمارەی کرێکاران 9 ملیۆن کەسە، کە لەسەدا 84 ی کۆی هێزی کار پێکدەهێنن.
دەشڵێت "رێژەی دەستی کار دەگاتە سەدا 33، واتە یەک لەسەر سێی دانیشتووان لە کارکردندان.
"هنداوی " جەختی لەوە کردەوە کە "ڕێژەی کرێکاران لە کەرتی حکومی لە سەدا 38%، بەرامبەر 62% لە کەرتی تایبەت کار دەکەن .