بۆ رووبەروو بونەوەی گەندەڵی وەزیری داد پڕۆژەی بەئەلیکترۆنکردنی مامەڵەی وردبینیکەران ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 12-12-2022, 10:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دادی عێراق، تاقیکردنەوەی پڕۆژەیەکی دەستپێکرد بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەی وردبینیکەرانی بەشەکانی وەزارەتی داد، کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی گەندەڵی و پاراستنی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان لە دەستکاریکردن و ساختەکاری.
     لەوبارەیەوە،ئەمڕۆ دووشەممە،لەبەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە"خالد شوانی" وەزیری داد،ڕایگەیاندووە"لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، تاقیکردنەوەی پڕۆژەی بەئەلیکترۆنکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەش و فەرمانگاکانی وەزارەتەکەی دەست پێدەکات.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم پرۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانکاری و تەواوکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بە شێوەیەک کە لێی تێبگات.
    "شوانی"راشیگەیاندوە"پڕۆژەی بەئەلیکترۆنکردن، دەبێتە هۆی نەهێشتنی گەندەڵی و بیرۆکراسی و ساختەکاری لە دەزگاکاندا، هەروەک پارێزگاری لە موڵکی هاوڵاتیان دەکات لە دەستکاریکردن، وەک ئەوەی لە شێوازی کاغەز هەبوو . لەبیاننامەکەد "وەزیری داد" دووپاتیکردۆتەوە کە "پشتیوانی لە پڕۆژەی بەئەلیکترۆنکردن دەکات، و هەموو ئاسانکارییەک دەستەبەر دەکەن بۆ بەردەوامبوون لەسەری ، چونکە پڕۆژەیەکی گرنگە، و حکومەتیش چاوەروانی سەرکەوتنی پرۆژەکە دەکات.