بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستبەسەرداگرتنی 13 كۆنتێنەری پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسری باكووری ڕاگەیاند.
وتەبێژی دەستەكە،عەلادین ئەلقەیسی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: بەندەری ئوم قەسری باكوور لە عێراق توانیان دەست بەسەر (13) كۆنتێنەردا بگرن كە (ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ماتۆڕسكیل لەگەڵ كەرەستەی یەدەگەكانیان، برنج ) تێدایە هەموو كەرەستەكان پێشێلی مەرجەكان و كۆنتڕۆڵەكانی هاوردەكردنن، چونكە ئەو ماوەی یاساییە تێدەپەڕێنێت كە ڕێگەی پێدراوە بۆ مانەوەی لە بەندەرەكەدا بەبێ پێداچوونەوە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لیژنەیەك بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی كاركردن پێكهێنرا، ڕاپۆرتێكی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتنی ڕێكخست و ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر كرا.