سودانی: ئەولەویەتەكانی حكومەت لەسەر بنەمای پێداویستییە كۆمەڵایەتی و ئابورییەكانی هاوڵاتیانە

سیاسی
  • 11-12-2022, 19:57
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە ئەولەویەتەكانی حكومەت لەسەر بنەمای پێداویستییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی هاوڵاتیانە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە جێگری سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، فەرید بیلحاج كرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری هەرێم بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و بەڕێوەبەری بانكی نێودەوڵەتی لە عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ئاسۆی هاوكاریی دوولایەنە كرد بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ لە بوارە جیاجیاكان، هەروەها دانانی بەرنامەی گەورە مەبەست بە ئامانجی جێبەجێكردنی چاكسازی لە كەرتی بانكی و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت، هەروەها پاڵپشتیكردنی بەرنامەكانی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەی هاوبەش لە بواری دامەزراندنی گەنجان، كەمكردنەوەی بێكاری، و پەرەپێدانی بەرنامەی پاراستنی كۆمەڵایەتی، هاوكات باس لە دامەزراندنی سندوقی چاكسازی و بوژانەوە و ئاوەدانكردنەوە كرا.
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە ئەولەویەتەكانی حكومەت لەسەر بنەمای پێداویستییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی هاووڵاتیان و نیازی گۆڕینی چینی هەژارەكان لە وەرگرانی چاودێری كۆمەڵایەتییەوە بۆ كەسانی چالاك لە بازاڕی كاردا لە ڕێگەی پلانی لێكۆڵینەوە و واقیعیەوە.