سەرۆكی كۆمار جەخت لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و بانكی جیهانی دەكاتەوە

سیاسی
  • 11-12-2022, 19:55
  • +A -A

    بەغدا-   INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك كۆماری عێراق عەبدولەتیف جەمال رەشید جەختی لەسەر گرنگی پتەوكردنی هاریكاری نێوان عێراق و بانكی جیهانی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: سەرۆك ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە شاندی بانكی نێودەوڵەتی كرد.
    سەرۆك كۆمار بەگوێرەی بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە عێراق یەكێكە لە وڵاتە چالاكەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی نێودەوڵەتی و كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی، جەختی لەسەر پێویستی پتەوكردن و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی كردەوە لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گرنگە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێت عێراق لەدوای شكستی داعشەوە، لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە سەقامگیرتر بووە، بەمەبەستی هاندانی وەبەرهێنان و سەرمایە بۆ كاركردن لەو وڵاتە.
    ڕەشید ئاماژەی بەوەدا : كە حكومەتی عێراق جدییە لە داڕشتنی پلان و بەرنامە و یاسا كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پێداویستییەكانی هاووڵاتیانەوە هەبێت لە ڕێگەی پێشخستنی ئابووری و پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت.
    ڕوونیشیكردەوە : گرنگترین تەحەددیاتی بەردەم وڵات، قەیرانی گۆڕانی كەشوهەوایە كە هەڕەشە لە جیهان بە گشتی دەكات، هەروەها كێشەی ئاو لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، جەختیشی لە بوونی شاندی هاوبەش كردەوە كە گفتوگۆ ئاڵوگۆڕ دەكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەركەوتوو بۆ ڕێچارەیەكی دادپەروەرانەتر لە دابەشكردنی پشكی ئاو هاوتای زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان.
    سەرۆك كۆمار ووتیشی: ئەوەی قەیرانی ئاو گەورەتر دەكات، بەفیڕۆدان و نەبوونی ڕێكخراوی پێویستییە، ئاماژەی بەوەدا كە دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق پلانیان هەیە كە لەلایەن پسپۆڕان داڕێژراون و زیاتر پێویستیان بە كار و جێبەجێكردن هەیە نەك پێویستی بە كۆنفڕانس و كۆبوونەوە.
     نوسینگەی ڕاگەیاندن ئەوەشی خستەڕوو: كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا،پێداچوونەوە بە لایەنە هەنووكەییەكانی هاوكاری نێوان عێراق و بانكی نێودەوڵەتی لە كەرتی دارایی و ئابووریدا كرا، هەروەها پێویستی بە پەرەسەندنی سیستمی بانكی لە عێراق بە شێوەیەك كە خێراتر بێت، جەخت لەسەر وردبینی و سەلامەت و شەفاف كرایەوە، جگە لە جەختكردنەوە لەسەر گرنگی هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی و پشتبەستن نەكردن تەنها بە نەوت لەڕێگەی بەهێزكردنی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازییەوە.
    لای خۆیەوە شاندی بانكی نێودەوڵەتی، بەگوێرەی بەیاننامەكە، گەشبینی خۆی بۆ ئایندەی عێراق بۆ سامانە دەوڵەمەندە مرۆیی و سروشتییەكانی دووپاتكردەوە، خواستی بانكی نێودەوڵەتیی دەربڕی بۆ بەرزكردنەوەی هاوكاری لەگەڵ عێراق لەپێناو پەرەپێدانی ئابوورییەكەی.