فەیاز : هەندێك دار دەخەنە ناو چەرخی حكومەت و دەستكاری ئاسایش دەكەن بۆ ئەوەی عێراق هەڵنەستێتەوە

سیاسی
  • 11-12-2022, 16:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز دووپاتیكردەوە كە هەندێك هەوڵدەدەن دەستكاری ئاسایش بكەن بۆ ئەوەی عێراق بەرز نەبێتەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە كەسانێك هەن دار دەخەنە ناو چەرخی ئەم حكومەتەوە بۆ ڕێگری لێبكەن.
    ئەلفەیاز لە وتارێكدا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا هات و ڕایگەیاند : رۆژی سەركەوتن نوێنەرایەتی شانازی دەكات بۆ نەوەكانی داهاتوو و خاڵێكە بۆ ڕاستكردنەوەی ڕێگاكە و ئاماژە بەوە دەكات : كەدروستكەرانی سەركەوتن شەهیدەكانن، كە سەركردەكانی نەسر سەرۆكایەتیان دەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو حەشدی شەعبییەی لە ڕۆژانی سەختدا دەستیپێكرد، گەلی عێراقیش بە زنجیرەیەك تەحەددا تێپەڕی و ئاماژەی بەوەشكرد :سەركەوتن بەسەر تیرۆردا لەلایەن هەموو گەلی عێراقەوە بەشداریی تێداكرد.
    جەختیشی كردەوە : كە هەندێك هەوڵی دەستكاریكردنی ئاسایش دەدەن بۆ ئەوەی عێراق هەڵنەستێتەوە و جەختیشی لەسەر پێویستی بەرگریكردن لە سەقامگیری ئەمنیمان حەشد هەمیشە بەرگری لە ئاسایشی عێراق دەكات.
    ناوبراو درێژەی بە قسەكانی دا و ڕوونیشی كردەوە : كە كەسانێك هەن كە دار دەخەنە ناو چەرخی ئەم حكومەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لێبگرن.
    وە ڕایگەیاند : كە سیستەمی سیاسی گوزارشت لە ئیرادەی گەل و دەستور دەكات و دەبێت بەرگری لێبكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە مێژووی عێراق گەشاوە و سامانەكەی زۆر گەورەیە و تا ئێستاش ڕووبەڕووی تەحەددا دەبێتەوە.
    وتیشی: سەركردە شەهیدەكان نوێنەرایەتی دڕكێك دەكەن لە چاوی دوژمناندا.