بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ڕەزاق موحێبیس سەعداوی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق مارك برایسۆن هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ كرد.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحَیبیس سەعداوی ئەمرۆ یەك شەممە لەبارەگای وەزارەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق مارك برایسۆن و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لە باڵیۆزخانەكە،جەیمس گالاهار بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بواری گواستنەوەدا كرد.
سەعداوی پشتڕاستی كردووەتەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا چەند میحوەرێكی گرنگ تاوتوێ كران، لەوانە مەلەفی گەمارۆی ئەوروپا و كردنەوەی ئاسۆی نوێ لە هێڵەكانی گواستنەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ئاماژەی بە سود وەرگرتن لە شارەزایی و وەبەرهێنانی لە بواری گواستنەوەدا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ پشتیوانی و ڕاوێژ بە لایەنی عێراقی لە هەموو بابەتەكانی پەیوەست بە كەرتەكانی گواستنەوە، ئاماژەی بە ئامادەیی وڵاتەكەی كرد بۆ پێشكەشكردنی نوێترین شارەزایی تایبەتمەند بە لایەنی عێراقی لە بواری گواستنەوە و بازرگانیدا و دروستكردنی پرد لە هەموو جۆرەكانی هاوكاری لە كاركردندا.