بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە نزار ئامیدی وەزیری ژینگە بەلێنیدا ڕێوشوێنی توندی حكومەت بەرامبەر هەر لایەنێك بگرێتەبەر كە ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.
ئامێدی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : دەبێت پرسی ژینگە و گۆڕانی كەشوهەوا لە پێشەنگی هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەتدا بێت.
بەلێنیدا و گوتی : رێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەر هەر لایەنێك بگرێتەبەر كە ژینگە پیس بكات و ئاماژەی بەوەشكرد كە ئێمە دەیخەینە بەردەم ڕای گشتی.