ئەعرەجی: حكومەت بەردەوامە لە ڕێبازی هاوسەنگی و كراوەیی بەرامبەر ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 11-12-2022, 15:39
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامیی حكوومەتی لە نزیكبوونەوەی هاوسەنگی و كراوەیی بەرامبەر بە ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئۆفیسەكەی خۆی پێشوازی لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە بەغدا كرد، ئاماژەی بەوەشكرد : كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دۆخی سیاسی و ئەمنی كرا، لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها باس لە پتەوكردنی پەیوەندیی هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی برا كرا.
    ئەعرەجی باڵیۆزی میسری دڵنیا كردەوە كە حكومەتی عێراق بەردەوامە لە نزیكبوونەوەی هاوسەنگی و كرانەوە بەرامبەر برا عەرەبەكانی و ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەشكرد : كۆماری میسری عەرەبی وڵاتێكی گەورەیە و قورسایی عەرەبی و نێودەوڵەتی خۆی هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پەیوەندی نێوان عێراق و میسر پەیوەندییەكی مێژووییە و لە گەشەسەندنی بەردەوامدایە.