بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی4 تیرۆریست و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر و 45 تۆمەتبار بە دۆسیەی جۆراوجۆر لە حەوت پارێزگای عێراق ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی شانەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بە ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و هەوڵێكی هەواڵگریی دیار بەش هۆ بەكانی (هەواڵگری و ئاسایش)ی بەغدا، ئەنبار، بەسرە، میسان، سەڵاحەدین ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی فیرقەی حەوتەم و هەشتەم و دەیەم و یازدەهەم و بە هاوكاری هەواڵگری و هێزێك لە لیواكانی ئەو فەرماندەییانە، لەلیوا جیاوازەكانی پارێزگاكانی بەغدا، بەسرە، میسان، نەینەوا، ئەنبار، سەلاحەدین و كەركوك، بۆسەیەكی وورد داندرابووەوە كە لە ئەنجامدا (4) تیرۆریستی داواكراو بە پێی بڕگەكانی ماددەی (4 تیرۆر) لە قەزای شەڕگات، قەزای ڕەمادی، قەزای بەسرە، و قەزای مەجەر ی گەورە دەستگیركران ، جگە لە ( 47 ) كەس تۆمەتبارن بە دۆسیەی جۆراوجۆر كە لەنێویاندا دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا پشتڕاستكراوەتەوە : تۆمەتباران لە مەیدان و لە بواری یاساییدا ڕادەستی لایەنی داواكار كراون.