بلاسخارت لە كەربەلا: گومانمان لەتواناكانی سودانی نیە بۆ خزمەتگوزاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سیاسی
  • 11-12-2022, 14:14
  • +A -A

    كەربەلا - INA- عەباس رەحیمی

    ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگاری كەربەلا نەسیف جاسم دووپاتی كردەوە كە پارێزگاكە پاڵپشتی پڕۆژەی دیموكراسی و میكانیزمەكانی حكومەتی فیدراڵی دەكات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی و گەشەپێدان، هاوكات نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، جێنین بلاسخارت ئاماژەی بەوەدا كە تواناكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا گومانی تیانیە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری كەربەلا لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : نەسیف جاسم خەتابی پارێزگاری كەربەلا پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخارت كرد و ئاماژە بەوە دەكات : لە میانی كۆبوونەوەكەدا میكانیزمەكانی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و پارێزگای كەربەلا لە چەند بوارێكدا تاوتوێ كران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و ڕەهەندە ئەرێنییەكانی ئەنجامدانیان تاوتوێ كرا.
    خەتابی ئاماژەی بەوەدا : كە شاری كەربەلا پاڵپشتی پڕۆژەی دیموكراسی و میكانیزمەكانی حكومەتی فیدراڵی دەكات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی و گەشەپێدان لە پارێزگاكەدا .
    لای خۆیەوە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتی كردەوە: ئێمە تواناكانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی بۆ كاركردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گومانی تیایە نیە.
    خانم بلاسخات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكەدا و ئاماژەی بەوەشكرد: هەستم بە گەشبینییەكی گەورە كرد لەم پارێزگایەدا، داوای كرد كە نموونەیەكی ڕوونی سەركەوتن بێت لە وڵاتەكەدا.