لەبەغدا گومرگ دەست بەسەر 40 بارهەڵگردا ڕادەگەیەنێت كە مەرجەكانی هاوردەكردنیان پێشێل كردووە

ناوخۆ
  • 11-12-2022, 13:47
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی گشتی گومرگ دەستبەسەرداگرتنی 40 بارهەڵگر كە سەرپێچی مەرجەكانی هاوردەكردنیان هەبووە لە بەغدا ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی ددەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەری گشتی شاكر مەحمود ئەلزوبەیدی و بە هەوڵی بەرچاو لەلایەن لێكۆڵینەوەكانی گومرگی هەرێمی ناوەڕاست لەلایەن داخستنی سەرجەم ڕێگا و پەڕینەوەكانی قاچاخ و خۆدزینەوە لە پێدانی باجی گومرگی، دەستەكەتوانی ئەمڕۆ دەست بەسەر (40) بارهەڵگرێك لە دەروازەكانی هاتنە ژوورەوەی پارێزگای بەغدا بگرێت كە باركرابوو بە (كارگەی سیرامیك، سابونی شل، كەلوپەلی جۆراوجۆری خۆراك، كەلوپەلی ناوماڵ، شووشەی بەتاڵ و جۆراوجۆر كەرەستەی تر) بە پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكە بە هاوكاری پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە.