بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ڕێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامەی دەركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمری سەردانی بەرێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامەی كردووە، لەوێ چاوی بەژمارەیەك هاوڵاتی كەوت و یەكسەر وەڵامدانەوەی دەستبەجێی بۆ داواكارییەكانیان كرد، جەختی لەوە كردەوە بە لەبەرچاوگرتنی كەیسە مرۆییەكان و دڵنیابوون لە تەواوبوون و بەدواداچوونی مامەڵەكانیان.
شەمری جەختیشی كردەوە : پێویستە بە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەریان، گوێگرتن لە داواكاری و پێداویستییەكانیان و دابینكردنیان بەپێی یاسا و تەواوكردنی مامەڵەكان و دوانەكەوتنیان.
شەمەری سەردانی ژمارەیەك لەبەش و هۆبەكانی بەڕێوبەرایەتی كرد، و گوێی لە پوختەیەكی ورد بوو سەبارەت بە گرنگترین فەرمان و ئەركەكان كە لەلایەن كرێكارانی ئەم بەڕێوبەرایەتییە و لقەكانی لە بەغدا و پارێزگاكانەوە ئەنجام دەدرێن.