بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی دووپاتیكردەوە كە عێراق یەكێكە لەو ناوچانەی كە كەم ڤاپرۆسی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز لە جیهاندا هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێژەی تووشبوون لەو وڵاتەدا كەمە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كەمی بەرگری لەش (ئایدز) نەخۆشییەكە كە لە هەموو وڵاتانی جیهاندا هەیە، عێراقیش لە ڕیزی ئەو ناوچانە بوو و ئێستاش ئەم ڤاپرۆسەی رێژەی كەمی هەیە، بەپێی پۆلێنبەندییە پەتازانییە پەسەندكراوەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق زیادبوونی تووشبوون بەو ڤایرۆسە هاوتەریبە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، بەڵام لەلایەكی دیكەوە ڕێژەی تووشبوون بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی جیهان نزمە، ئاماژەی بەوەشكرد : ئایدز لەڕێگەی (جووتبوونی سێكسییەوە)، گواستنەوەی خوێن دەگوازرێتەوە و ، بەكارهێنانی كوتانی جەستە (تاتۆ) و كەللەشاخ و ئامێرە پیسبووەكانەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەر ئامێرێكی پیسبوو كە پێست كون بكات، دەكرێت هەڵگری نەخۆشییەكە بێت لە كەسێكی ترەوە، و بابەتەكە تەنها لە ئایدزدا سنووردار نییە، بەڵام نەخۆشی هاوشێوە هەیە كە بە هەمان شێوە دەگوازرێتەوە، وەك هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەشی سەرەكی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی نەخۆشییەكان پەروەردەی تەندروستی و هۆشیاری هاوڵاتیانە، داوای لە میدیاكان كرد پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی بكەن لە بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری لەسەر چۆنیەتی گواستنەوەی ئەو نەخۆشیانە بۆ سنوورداركردنی لە بڵاوبوونەوەیان.