بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری باسی لە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە ئەوروپییانەی كرد كە تۆمەتبارن بە تیرۆر.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجوومەنەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: زێدان لەگەڵ باڵیۆزدا باسی بەدواداچوونی دۆسیەكانی ئەو كەسانە كردووە كە تۆمەتبارن بە دۆسیەی تیرۆر كە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەوروپین.