بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگاری كەربەلا ڕایگەیاند، جێنین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی پارێزگاكەی كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری كەربەلا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : نەسیف جاسم خەتابی پارێزگاری كەربەلا پێشوازی لە جێنین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق کرد.