دابەزینی نرخی دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەكاندا

ئابوری
  • 11-12-2022, 12:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان دابەزی.
    نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینارە، هاوكات نرخی كڕینی دۆلار بە 150 هەزار دینارە.
     بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.