دەستگیركردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر لەكاتی پڕۆسەی وەرگرتن و گەیاندن لە نەینەوا

ئەمنی
  • 11-12-2022, 12:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەستگیركردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری لە كاتی پرۆسەی وەرگرتن و ڕادەستكردنەوەیدا ڕاگەیاند، ئەمەش بە پشتبەستن بە بڕیارە دادوەرییەكانی پێشووی دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجوومەنەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بە هەوڵی دادوەری و بە پشتبەستن بە پلان و بڕیارە دادوەرییەكانی پێشوو، تیمێكی كاركردن لەلایەن ئەفسەرانی شانەی سقور لە برێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆر لەنەینەوا ڕاسپێردران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دوای دانانی بۆسەیەكی توند بۆ گروپێك كە سەرقاڵی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان بوون، دوو تۆمەتبار لە كاتی پرۆسەی وەرگرتن و گەیاندنیان لە موسڵ لە لای ڕاستەوە دەستگیركران، ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتباران دەستیان بەسەر بڕە حەشیشێكی مادەی هۆشبەردا گرتووە كە خەمڵێندراوە بە 8 كیلۆگرام (35) پارچە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تۆمەتباران هێنراونەتە دەسەڵاتی دادوەری بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بەرامبەریان بەپێی یاسا.