دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ڕێنمایی تایبەت بۆ گەشتی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دەردەكات

ناوخۆ
  • 11-12-2022, 12:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ڕێنمایی تایبەتی بۆ گەشتی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دەركرد.
    دەسەڵاتەكە لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق، ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەیەوێت ڕوونكردنەوە بدات بۆ سەرجەم هێڵە ئاسمانییەكان كە لە فڕۆكەخانەكەدا كاردەكەن سەبارەت بەو گەشتی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی.
     جەختی لەوە كردەوە : پێویستی بە ئاگاداركردنەوەی باوكی تەمەنە بجوکەکە بکرێت بۆ ئەوەی بەبێ ئامادەبوونی بە شێوەیەكی شەخسیی گەشت نەكات لەبەردەم ئەفسەری پاسپۆرت و پێشكەشكردنی بەڵێننامەی بێ ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گەشتكردنی منداڵە كەم تەمەنەكە یان پێشكەشكردنی بریكاری تایبەتی بڕوانامەدار بۆ مەبەستی گەشتكردن یان بەڵگەنامەی سەرپەرشتیكردن.