بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە هێزێكی ئەمنی هاوبەش لە سوپا و هێزەكانی حەشدی شەعبی،لە ناوچەی فەكە نادر لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلە، 24 جلیكانی پڕ تەقەمەنی كە لە داعشی تیرۆریستی بەجێماوە توانیان دەستبەسەردابگرن، ئامادەكرابوون بۆ تەقینەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : هێزێكی ئەمنی هاوبەش كە پێكهاتووە لە F1 لە 51 سوپای عێراق و F1 لە 61 هێزی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی پشكنینیان ئەنجامداوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان لە ناوچەی فەكە نادر لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بووە هۆی دۆزینەوەی كۆمەڵێك كەرەستەی كە داعشی تیرۆریستی بەجێیان هێشتووە، ئەمە جگە لەوەی 24 جلیكانی پڕ لە مادەی تەقینەوە دۆزیەوە، كە بە سەلامەتی تەقێندرانەوە.