حەکیم پیرۆزبایی لە مەغریب کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی بەسەر پورتوگال و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال

سیاسی
  • 10-12-2022, 21:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی مەغریب کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان بەسەر پورتوگال و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی" حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە و تیایدا هاتوە"هەڵبژاردەی مەغریب بەردەوامە لە درەوشاوەیی خۆی لە مۆندیالدا، دوای سەرکەوتنە نایابەکەی بەسەر هاوتا پورتوگالیەکەی و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
     لەبەیاننامەکەی حەکیمدا هاتوە : وەک چۆن شانازی بەم سەرکەوتنە عەرەبییە دەکەین، پیرۆزبایی لە وڵاتی مەغریب دەکەین، هەروەها ئاهەنگ دەگێڕین بۆ بەدەستهێنانی خەونی گەیشتن بە یاری کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە گەورەیەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی نیشتمانی.