بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی مێژوویی لە هەڵبژاردەی مەغریب کرد بەسەر هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی قەتەر.
"سودانی " لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، "ئێمە هاوبەشین لە خۆشی براکانمان لە شانشینی مەغریب، درەوشاوەیی تیپەکەی، کە مێژوویەکی نووسی بە سەرکەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕین وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی و ئەفریقی لەم مۆندیالە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجانی مەغریب ئەمڕۆ سەلماندوویانە کە سەرکەوتن لە ڕێگەی خۆڕاگری و هاودەنگی و کاری تیمییەوە بەدەست دێت.