بەغداد / INA
ئەمڕۆ شەممە"موقتەدا سەدر " سەرۆکی ڕەوتی سەدری پیرۆزبایی لە مەغریب کرد بەبۆنەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی قەتەر.
"سەدر " لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی مەغریب دەکەین کە سەرکەوتنیان بۆ یارییەکانی "گۆڕەپانی زێڕین" بەدەستهێنا، هیوامان ئەوەیە گەلی مەغریب پشتیوانی براکانیان بن لە فەلەستینی عەرەبی.