بەغداد/INA
ئه مڕۆ شەممە"عەدنان جەحیشی " ئەندامی لیژنەی خێڵەکان لە پەڕلەمانی عێراق، جه ختی له سه ڕ پێویستی رێزگرتن لە مافەکانی ژنان و دادپەروەری کردەوه ، هاوکات ئاماژەی بەوەدا که خێڵه عێراقییەکان پاڵپشتی لەژنان دەکات.
"جەحیشی" لە میانەی بەشداریکردنی لە سمینارێک بەۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی (١٦ ) ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی جێندەری، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)روماڵی دەکرد "جەختی لەسەر پێویستی دادپەروەری بەرامبەر بە مافەکانی ژنان کردەوە،هەروەک تەئکیدی لە گرنگی پاراستنی ماف و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کردەوە بە زمانی عێراقی مۆدێرن، بە شێوەیەک کە کەرامەتی کۆمەڵگا پارێزراو بێت.
"جەحیشی " داوای لە "دامەزراوەکانی دەوڵەت کرد کە پاڵپشتی ژنان بکەن لەسەر ئاستی یاسادانان و جێبەجێکردن، بۆ ئەوەی ڕۆڵی پێشەنگایەتی و سەرکردایەتی خۆیان لە گۆڕەپانی سیاسیدا بگێرن، هەروەها ڕۆڵی گرنگی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی خۆیان، بەو پێیەی نوێنەرایەتی نیوەی کۆمەڵگادا دەکەن بگێڕن.
هەروەک "جەحیشی" جەختی لەوە کردەوە کە "خێڵە ڕەسەنەکانی عێراق پشتیوانی لە ژنان دەکەن و لەگەڵیان دەوەستێت .
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ژنان ئەمرۆ پۆستی گرنگیان لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردندا هەیە.