بەغداد - INA
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز، ئەمرۆ شەممە، ڕایگەیاند: شاری موسڵ لە دۆخێكی ئەمنیی گەورەدایە .
فەیاز لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا نەجم جبوری كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی چاودێریكردووە، خۆشحاڵی خۆی دەرببڕی بەو دەستكەوتە گەورەیەی كە لەپارێزگای نەینەوا بەدەستهاتوون و هاوكارییەكی گەورەش لەنێوان هێزە ئەمنییەكاندا بەهەموو جۆرەكانییەوە هەیە.
وتیشی: شاری موسڵ لە دۆخێكی ئەمنیی گەورەدایە و لە ئاست وەبەرهێنان و دروستكردن و ڕەخساندنی دەرفەتدایە بۆ خۆشگوزەرانی.
فەیاز ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئێمە خۆشحاڵی و خۆشی پارێزگار هاوبەش دەكەین بۆ ئامادەبوون لەم ڕۆژە مەزنەدا بۆ دڵی هەموو عێراقییەكان، ئەو ڕۆژەی كە شەهیدان خوێنیان بۆ بەخشیوە و بۆ ئەوەی كابوسەی لە عێراق و پارێزگای نەینەوا بە تایبەتی.
فاح فەیاز وتیشی: بۆ ئەم ڕۆژە مەزنە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵكی پارێزگاكە دەكەین، كە بەهای عێراقییەكان و بەرگری لە مێژوو و شارستانیەتی خۆیانمان بیردەخاتەوە.