بەغداد - INA
سەرۆكی ڕەوتی حیكمە عەممار حەكیم و سەرۆكی كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ شەممە تەئكیدیان لەسەر بەردەوامی دیالۆگ كردەوە بۆ تێپەڕاندنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم
نوسینگەی ڕاگەیاندنی رەوتی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەید حەكیم پێشوازی لە سەرۆك كۆمار كرد و هەردوولا باسیان لە پەرەسەندنەكانی دیمەنی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە و گێڕانەوەی ڕۆڵی تەوەریی عێراق لە نێوان لایەنەكاندا كرد.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامی دیالۆگ كردەوە بۆ تێپەڕاندنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەتی لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم و پێویستی چارەسەركردنیان بەپێی هاوكێشەی بەرژەوەندی نیشتمانی و سازشكردن لەپێناو بەرژوەندی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە لەدانیشتنی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەراندا هەنگاوی كارا بنرێت و كار بۆ ئامادەكردنی یاسای گرنگ بكرێت بۆ ئامادەكاری بۆ پەسەندكردنیان.
رونیشیكردەوە؛ هەردولا جەختیان لەسەر گرنگی بەدەستهێنانی مافەكانی ئاوی عێراق لە وڵاتانی سەرچاوە و رێرە و كاركردن بۆ كاراكردنی ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان لەسەر ئەم دۆسیەیە كردەوە.
ئاماژەی بەوەدا: كە سەید حەكیم سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد بۆ سەردانەكەی بۆ پارێزگاكان و لەبارەی كێشەی هاوڵاتیانەوە زانیاری پێدا.