وەزیری دارایی: حكومەت پشتگیری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ژنان دەكات

سیاسی
  • 10-12-2022, 18:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری دارایی تەیف سامی ئەمرۆ شەممە دووپاتیكردەوە: كەحكومەت پشتیوانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ژنان دەكات.
    سامی لە بەشداریكردنیدا لەسیمینارێكدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنان و لەیادی هەڵمەتی (16) ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی كەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: لەبەر ئەوەی پۆستی من وەك بەرپرسێكی دەوڵەت كاتێك بەڕێوەبەر بووم و پاشان بریكاری وەزارەتی دارایی و ئێستا وەزیری دارایم، من بووم كە هێرشم كرایەسەر بە حوكمی پۆستەكەم، وەك ئەوەی هەموو كەسێك داوای داواكاری و تەرخانكردنی دارایی بكات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە روبەروی هێرش ببمەوە، تەئكیدیشیكردەوە: كە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە بوو بە پشتیوانی بۆ من لای سەرۆكی حكومەت و پەرلەمان.
    ئاماژەی بەوەشدا: پشتگیری هەیە بۆ تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ژنان و هەروەها كەسانی كەمئەندام كە زۆربەیان ژنن، جگە لە ماڵە بەساڵاچووەكان كە تەرخانكردنی دارایی گەورەی تێدایە.
    ئەو ڕونیكردەوە: كە پڕۆژە هەیە بۆ بەهێزكردنی ژنان و ڕەوتێك هەیە لەلایەن حكومەتەوە بۆ بەستنەوەی بەشی تواناسازی ژنان لەگەڵ نووسینگەی وەزیر بۆ وەرگرتنی پشتیوانی زیاتر.