بەغداد - INA
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمرۆ شەممە جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە پێوەرەكانی مافی مرۆڤ و جێبەجێكردنی یاسا بەركارەكان و دەستور كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەبۆنەی رۆژی جاڕی جیهانی مافەكانی مرۆڤ كە هاوكاتی ڕێكەوتی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی 1948 جێگیركراوە ، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەختیكرد لەپێویستی پابەندبوون بەپێوەرەكانی مافی مرۆڤ و جێبەجێكردنی یاسا و دەستوورەوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جێگری سەرۆكی پەرلەمان تەئكیدیكردەوە لە بایەخی دەستەبەركردنی روبەرێك لەئازادییەكان و رێگریكردن لە پێشێلكاری و، لێپرسینەوە لەوانەی یاسا و مافی كەسانی تر پێشێل دەكەن، هەروەها ئاڕاستەكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت بەرەو چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان و، دڵنیابوون لەپاراستنی پێكهاتە و كەمینەكان و، بڵاوكردنەوەی كلتووری لێبووردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەناویاندا .