بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە بانكی ناوەندی عێراق هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ڕوونكردەوە، هاوكات وادەیەكی بۆ گەڕانەوەی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دیاریكرد
ئیحسان ئەلیاسری ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: كێشەی نرخی ئاڵوگۆڕ پەیوەندی بە ڕێژەی پارەی كاش هەیە وئاماژەی بەوەشكرد : بانكی ناوەندی پلاتفۆرمێكی بۆ بانكەكان دامەزراندووە بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكانیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلارەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم سەكۆیە ڕێكارەكانی هەیە، چونكە عێراق هێشتا پابەندە بە مەرجە نێودەوڵەتییەكان لەسەر پرسی دۆلار و بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە وپاڵپشتی وهاوكاری تیرۆریستان، ڕوونیشیكردەوە : هەندێك لە بانكەكان كاتیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانە تەرخانكردووە.
ئەلیاسری ئاماژەی بەوەشكرد: پێشتر بانكەكان داواكارییەكانیان پێشكەشكرد و هاتبوونە بانكی ناوەندی و دۆلارەكەیان بەدەستدەهێنا، بەڵام ئێستا بانكەكان داواكارییەكانیان لەسەر سەكۆبەرزدەكەنەوە و كاتێك دەگەنە بانكی ناوەندی لەلایەن بانكەكەوە پشكنینیان بۆ دەكرێت، و ئەم پرۆسەیەش ڕەنگە كاتێكی زۆری بخایەنێت، ئاماژەی بەوەشكرد : كە هەندێك لە بانكەكان سنوورداركردنی نێودەوڵەتیان هەیە و چیتر هیچ مامەڵەیەك لەگەڵیدا لەلایەن بانكی ناوەندییەوە نییە.
ڕوونیشیكردەوە : بانكی ناوەندی بە بەرزكردنەوەی ئاستی دابینكردنی خواست لەسەر فرۆشتنی نەختینە مامەڵەی لەگەڵ ئەمەدا كردووە و پشكی بانك و كۆمپانیاكانی (ا،ب،ج) ی لە دۆلارەوە زیادكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد : رێكارەكانی وردبینی دەگرنەبەر و مەودای ئاسایی خۆیان، و نرخی ئاڵوگۆڕ دەگەڕێتەوە بۆ هاوسەنگی سروشتی.
جەختی لەوە كردەوە كە نرخی ئاڵوگۆڕكردن هێشتا چاكراو وكۆنتڕۆلە و لە ماوەی دوو هەفتەدا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی زیاتر نا.