بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە عێراق ئەمڕۆگۆرە پانێكی بەپیتە گونجاوە بۆ كارەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چالاكوانان، لەكاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە ڕێوشوێنەكانی حكوومەت بۆ بەڕەنگاربوونەوەی توندڕەوی و وازهێنان لەتوندوتیژی نوێنەڕایەتی تێگە یشتنێكی ڕاستەقینەلەمافەكانی مرۆڤە و جەختی لەسەر پابەندبوونی حكومەت بە پاراستنی ئازادییە گشتیەكان كردەوە.
سودانی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە : رۆژی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤـ بۆنەیەكە بۆ نوێكردنەوەی پابەندبوونی حكومەتی عێراق بەو شتانەی لە بەرنامەی حكومەتەكەماندا هاتووە كە پاراستنی ئازادییە گشتییەكان و خەمخۆرییان بۆپرسەكانی مافی مرۆڤـ.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەوڵەكانمان دووپات دەكەینەوە بۆ چاكسازیی ڕێگاكانی پابەندبوون بەو ڕێككەوتنە نێودەوڵەتیانەی كە عێراق واژۆی كردوون، بۆ مامەڵەكردن بە بەرپرسیارانە و شەفافانە لەگەڵ ئەم مەلەفەدا وەك پرسێكی بنەڕەتی و ناوەندی، هەروەها هەوڵی پێویست بدەین بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی كولتوورێكی لە مافەكانی مرۆڤ لە كۆمەڵگادا.
ئاماژەی بەوەشدا : لەكاتی یاد و ئاهەنگگێڕانمان بۆ ئەم ڕۆژە، ئامادەی دەكەین وەك وەبیرهێنانەوەیەك بۆ پێگەی مافەكانی مرۆڤ بە درێژایی ساڵ، لە هەموو سیاسەتێك، كارێك، یان ئاراستەیەكی حكومەتدا، و لە هەموو ئاستەكاندا كە نوێنەرایەتی بەدواداچوونمان دەكات بۆ دواهەمین ئامانجی پاراستنی كەرامەتی كەسی عێراقی، و بەرزكردنەوەی پێگەی لە هەموو لایەنەكانی ژیاندا.
سودانی ڕایگەیاند: جێبەجێكردنی پێوەرەكانی مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا، بووەتە پێوەرێك بۆ بنیاتنانی دامەزراوەكان و پەسەندكردنی یاسا و سیاسەتی نیشتمانی، بە شێوەیەك كە لەگەڵ جێبەجێكردنی ئەو شتانەدا بگونجێت كە لە جاڕنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤـ هاتووە و نۆرم و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەكان، ئاماژەی بەوەدا : كە رێكارەكانی حكومەتی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و دەستبەرداربوون لە توندوتیژی، دەستەبەركردنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی خەڵك، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ئاسایش، دڵنیابوون لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی پێشێلكارییەكان، كە هەموویان نوێنەرایەتی تێگەیشتنێكی ڕاستەقینە لە گرنگی پرسەكانی مافی مرۆڤ دەكەن.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : هەروەها پێمان وایە كە پێشخستنی مافەكانی مرۆڤ و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە ئەستۆی هەموو كەسێكە بەبێ جیاوازی، لە پڕۆسەیەكی یەكگرتوودا كە هەموو دەزگاكان لەخۆ بگرێت، چ لە حكومەت، چ لە دەسەڵاتی دادوەری، چ لە پەرلەمان، یان دامەزراوە نیشتمانییەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی.
جەختیشی كردەوە : كە عێراق ئەمڕۆ بووەتە گۆڕەپانێكی بەپیت بۆ كاری كۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ كاری چالاكوانان و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤـ و ئەمەش دەرئەنجامی گۆڕانكاری و پەسەندكردنی تێگەیشتنێكی ڕاستەقینەیە لە پێوەرەكانی مافی مرۆڤـ.
لە كۆتاییدا دەڵێت: هەموو ساڵێك مافەكان پارێزگاری لێدەكرێـ ، و كەرامەتی عێراقییەكان پارێزراون، هەموو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤیش لە هەزاردان.