بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەید عمار حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختیکردەوەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر .
حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی : ئەمڕۆ ڕۆژێکی دیارە لە مێژووی عێڕاقدا کە سەربەرزبوو بە تێشکاندنی تیرۆر ڕزگارکردنی موسڵ و شوێنەکانی دیکە لەچنگی تیرۆریستان.
وتیشی پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێڕاق پاش ئەو فەتوایە هات کە لەلایەن مەڕجەعی ئایینی لەنەجەفی شکۆمەند دەرچوو و بووە بنەمایەک بۆ سوپاو حەشدی شەعبی و پێشمەرگە وەک پاڵەوانی مەیدان دژبەداعشەکان بجەنگن و جگەلەوەش داڵدەی ئاوارەکان بدەن و هاوڵاتیانی ناوچەکانی شەڕ پارێزگاری لێبکەن.
هەروەها حەکیم جەختی کردەوەلە سەر پاراستنی گیانی سەرکەوتن و وتیشی کاتێک دڵخۆش دەبین کە سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.