عێڕاق کۆششەکانی خۆی بەگەڕدەخات لەسەرئاستی نێودەوڵەتی بۆ گێڕانەوەی پارەدزراوەکان

ناوخۆ
  • 10-12-2022, 13:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دەستەی دەسپاکی دادوەر حیدر حنون داوای لە تیمی شارەزایانی حکومی کرد کە هەردوو ڕێککەوتننامە عەرەبی و نێودەوڵەتیەکەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی جێبەجێبکرێن.
    لەبەیاننامەی دەسپاکیدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت حیدر حنون جەختی لەوەکردەوەکە پێویستە عێڕاق بەهەموو توانایەکیەوە بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێککەوتنەکە بکات و ڕۆڵی لە پێشکەشکردنی پێشنیازەکاندا هەبێت.
    هەروەها لە کۆبوونەوەیەک کە لە بارەگای ئەکادیمیای عێڕاقی بەسترا ئاماژەی بەوەکرد کە خاڵی هاوبەش لەنێوان وڵاتە عەرەبی وئیسلامیەکان هەیە کە وا پێویست دەکات لەسەریان کە هاوکاری عێڕاق بن لەمبوارەدا.
    لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی تیمە حکومیەکە 
    جەختیان لەوەکردەوە کە هاوکارەکانیان هەستاون بە ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەکو بانکی ناوەندی ونووسینگەی نەهێشتنی سپیکرنەوەی پارە و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و چاودێری دارایی تاکو زانیاری چڕتر پێشکەش بکەن بۆ پاڵپشتکردنی دۆسێەکان و گەیاندنیان بەئامانجەکانی خۆیان.