بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پیرۆزبایی لەگەلی عێڕاق و هێزەئەمنیەکان کرد
لە پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش .
مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەمڕۆژەدا هێزەئەمنیەکانمان مژدەی سەرکەوتنیان داینێ
بەسەر چەتەکانی داعشدا .
وتیشی ئەم سەرکەوتنە لەلایەن عێڕاقیەکانەوە تۆمارکرا چونکە سەرجەم هێزەکانی عێڕاق بەشداربوون تیایدا لە حەشدی شەعبی و پۆلیس وسوپاو پێشمەرگە و سەرجەم عێڕاقیەکان.
هەروەها مەندلاوی داوای کرد کە کەسوکاری شەهیدەکان خزمەتبکرێن و بەردەوامیش هەبێت لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان .