هه‌ولێرـ INA
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر پێشوازى له خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یان" له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سه‌ربازيى هه‌نگاريا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان به‌تايبه‌تى بۆ مه‌سيحى و ئێزدييان ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ قوربانييه‌كان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر دووپات كرده‌وه.