به‌غداـ INA
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له‌په‌راوێزی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی چینی بۆ هاریكاری و گه‌شه‌سه‌ندن له‌ریاز، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چاویكه‌ت ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌لمان ئاڵ سعود جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه.
له‌دیدارێكدا باسیان له‌میكانیزمه‌كانی ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی عێراق سعودی و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد.
له‌لایی خۆیه‌وه سودانی جه‌ختی له‌گرنگی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی چینی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوكاری ئابووری بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئاماده‌یی خۆی ده‌بڕی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان.
له‌لایی خۆیه‌وه جێنشینی سعودیه خواستی عه‌ره‌بستانی سعودیه دووپاتكرده‌وه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق، و هاوكاری ئالوگۆر له بواره جیاجیاكاندا.