بەغدا – INA
محمد شیاع سودانی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە لەسەر گرنگیدانی عێراقی بۆ فراوانكردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنانەكان لەگەڵ شانشینی سعودی ، هەروەها كاركردن بۆ كاراكردنی ڕێككەوتنە دووقۆڵییەكان لەو بوارانەدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتوو" محمد شیاع سودانی ، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری ڕیاز ، لە گەڵ بەڕێز ماجد قەسەبی وەزیری بازرگانی سعودیە كۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە لوتكەی عەرەبی چینی كە لەلایەن شانشینی سعودیەوە میوانداریی دەكات ".
بەپێی راگەیندراوەكە وەزیری بازرگانی سعودی ئاماژەی بە كرانەوەی شانشینی سعودی بۆ هاریكاری لەگەڵ عێراق و زیادكردنی قەبارەی وەبەرهێنان تێیدا و چالاككردنی لێكتێگەیشتنە هاوبەشەكانی لە ئاستە جیاجیاكاندا دەربڕی.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر دەستپێكردنەوەی كارەكان لە ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەش بەمەبەستی دەستەبەركردنی زیادبوونی هاوكاری بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان.