سودانی ستایشی پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەکات لە دۆزی مرۆیی و پەرەپێدان

سیاسی
  • 8-12-2022, 22:08
  • +A -A

    ریاز – INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ستایشی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق لە چەندین دۆزیی مرۆیی و گەشەپێدانی کرد .
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تێیدا هاتووە " سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئەنتۆنیۆ گوترێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێگەیشت، لەکاتی ئامادەبوونیدا لە ڕیاز پایتەختی سعودیە کە میوانداری لوتکەی عەرەبی_چینی دەکات.
    لەراگەیندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە" گوترێس ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ حکومەتی سودانی و پشتیوانیکردنی لە دۆزە جیاجیاکاندا هەروەها پەرۆشی خۆی دەربڕی لەو ئەولەویەتی کە لەلایەن حکومەتەوە خراوەتەڕوو بۆ پشتگیریکردنی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا کە ئەمەش وادەکات حکومەتێک بتوانێت ڕووبەڕووی تەحەداکان ببێتەوە،هەروەها جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە عێراق دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوە و زاڵبوون بەسەر چەندین کێشەدا کە لە پێشینەدا ژینگە و کەمی ئاو و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا.
    هەروەها سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ڕۆڵی تەوەریی عێراق لە ناوچەکەدا و توانای نێوەندگیری و کۆکردنەوەی تێڕوانینی نێوان وڵاتانی جیاواز کرد بۆ ئەوەی ببێتە پردێکی پشتیوانیکەر بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری ناوچەکە.