سوودانی بۆ سیسی ... عێراق بە پەرۆشە بۆ پارستەی پەیوەندییەكانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكەكە

سیاسی
  • 8-12-2022, 19:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، پەرۆشی عێراقی بۆ پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەوروبەری عەرەبی و ناوچەیی دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی كۆماری عەرەبی میسر، عەبدولفەتاح سیسی، لەسەرو بەندی پەراوێزی بەشداریكردنیان لە لوتكەی عەرەبی - چین كە لەلایەن ڕیازی پایتەختی سعودیەوە میوانداری دەكرێت كۆبونەوە.
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات، و ئاسۆی هاوكاری هاوبەشیان لە ئاستە جیاوازەكاندا تاوتوێ كرد. هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكردن بوو لەسەر كۆمەڵێك پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی كە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن".
    سودانی جەختی لەوە كردووەتەوە، “پەرۆشی عێراق بۆ پاراستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەرە عەرەبی و ناوچەییەكەی، و كردنەوەی ئاسۆ بۆ هاوكاریی ئابووری لە هەموو شتێكدا كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئەو هەوڵە بێوچانانەی كە ئامانج لێی گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی هەرودوو گەلی برا و وڵاتانی ناوچەكەیە.
    لای خۆیەوە سەرۆكی میسر خواستی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ چەسپاندنی پەیوەندیی دووقۆڵییەكان بەرەو هاوكاری و یەكگرتنی زیاتر لە بوارەكانی ئابووری و گەشەپێدان، ئاماژەی بە ڕۆڵی عێراق لە ناوچەكە و هەوڵەكانی بۆ پتەوكردنی بناغەكانی ئاسایش و سەقامگیری كرد.