بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمانەتی بەغدا پێكهێنانی گروپێكی كاری هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و پارێزگاری بەغدا ڕاگەیاند بە مەبەستی ئامادەكردنی رێگا چارەیەكی خێرا بۆ چارەسەركردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە شاری بەغدا.
ئەمانەتی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت وتێیدا هاتووە: "ئەمە لە میانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا هات كە لە بارەگای ئەمانەتی بەغدا بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی عەمار موسا كازم ئەمینداری ئەمانەی بەغدا و وەزیری بیناسازی و نیشتەجێكردن وشارەوانی گشتی و پارێزگاری بەغدا و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی، كە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و كاریگەر بۆ چارەسەركردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدا كرد.
هەروەا ئاماژە بەوەیشكرا "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئەگەری جێبەجێكردنی ڕێگای بازنەیی بۆ شاری بەغدا و پەرەپێدانی ڕێگەی بەدیل و پاراستنی ڕێگاكانی هاتوچۆ و پەرەپێدانی دەروازەكانی چوونە ژوورەوەی بەغدا و هەروەها جێبەجێكردنی ژمارەیەك پردی نوێ بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ كرا".
وە ئاماژەی بەوەشكرد، "هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەوڵەكانی ئەمانەتی بەغدا كرا بۆ فراوانكردنی شەقامە سەرەكییەكان و چوارڕێیانەكان، كەمكردنەوەی ناوەندی شەقام و گۆڕەپانەكان و ڕووپۆشكردنی ڕێگاوبانەكان بەمەبەستی بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی قەرەباڵەغی".
هەروەها لە میانەی كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن كراوە، بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، بۆ پێكهێنانی تیم لە سەرۆكایەتی ئەمانەتی بەغدا، وەزارەتی بیناسازی، و پارێزگاری بەغدا لە چوارچێوەی لیژنەی كاری هاوبەشدا بە مەبەستی ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەیەك و هاتنە پێشەوەی كاغەزێكی كاری خێرا بۆ چارەسەركردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ و جێبەجێكردنی بە زووترین كات لە وەڵامی ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران.