هەولێر – INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆمەتی دزینیكردن لە چەند دوكانێكی زێڕنگەر، پێنج تۆمەتبار دەستگیركران لە سلێمانی .
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانس هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە "دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی كە لەناو بازاڕی ئاڵتون فرۆشان دزیكراوە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكیانیان دەستپێكرد و توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن".
هەروەها باسی لەوەش كردووە، تۆمەتبارەكان ئافرەتن و چواریان بەڕەگەزنامە عەرەبن و پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتر لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی دیكە دەستگیركراون.
بەپێی راگەیندراوەكە، سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و ئێستا بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.