بەغداد/ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە وەجبەی دووەمی پارەی دزراوی ئەمینداریەتی باج بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە "دادگای دووەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ، کە تایبەتە بە پرسەکانی دەستپاکی، گەراندنەوەی وەجبەی دووەمی پارەی دزراوی ئەمینداریەتی باجی بە بڕی " سەد و سی و چوار ملیار و چوار سەد و پەنجا و پێنج ملیۆن و شەش سەد هەزار دیناری گەراندەوە بۆ هەژماری حیسابی بانکی ڕافیدەین لقی سەرەکی راگەیاند.
بەینامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە "پرۆسەی وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی ئەمینداریەتی باج بەردەوامە.
هەروەک راشیگەیاندوە "کە کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەرگیراوەتەوە سێ سەد و حەڤدە ملیار و پێنج سەد و سی و پێنج ملیۆن و پێنج سەد و سی و شەش هەزار و پێنج سەد و بیست پێنج دینارە.