ئەعەرەجی: یەکێک لە بەرنامەکانی حکومەتی سودان دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ و دەستوەرنەدانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان

ناوخۆ
  • 8-12-2022, 16:15
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ پێنج شەممە"قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیکردەوە،کە حکومەتەکەی "محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دروستکردنی پەیوەندی هاوسەنگ، دەستوەرناداتە کاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێک.
     "ئەعەرەجی" لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند" یەکێک لەبەرنامەکانی حکومەتی "سودانی" پەیوەندی هاوسەنگ و بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنە لە سەروەری و دەستوەرنەدانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان.
    هەروەها بنەمای گفتوگۆ و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان تاکە بژاردە دەزانێت.